بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکدا لە شاری قونیە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا ١٦ ی سێپتەمبەر واتا ٢٥ ی خەرمانان لە ئەنقەرە سەبارەت بە سووریا بەڕێوە دەچێت.
وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا بە بێ ئاماژە بە هێرشە بەردەوامەکانی تیرۆریستەکان بۆ سەر بنکەکانی سوپای سووریا و هەروەها خەڵکی سڤیلی ئەو وڵاتە پاگەندەی کرد کە رێککەوتننامەی ئاگربڕ لە ئەدلەب ئەبێ بەڕێوە بچێت.
ناوبراو لە بەشێکی تر لە لێدوانەکەیدا لێکدانەوەی دوایین کۆڕانکارییەکانی سووریای لە گرینگترین پرسەکانی کۆبوونەوەکە وەسف کرد.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرۆک کۆمارەکانی ٣ وڵاتی ئێران، تورکیا و ڕووسیا وەکوو دەستەبەرکارانی ئاگربڕ لە سووریا تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەی هاوبەشیان لەم بارەوە بەڕێوە بردووە.
......
340